کوبەی پەتاتە بە ناوەی گۆشتی وەزیری

وێنەکە نموونەی خواردنێکی هاوشێوەیە، نەک وێنەی ئەم ڕەسپییە. Photo: Ocdp; CC0. https://commons.wikimedia.org/wiki/File:Potato_croquettes_001.jpg…

  1. پەتاتەکان نزیکەی ٢٠ خولەک بکوڵێنە تا نەرم بن؛ پاکیان بکە، بیانکوتە و ساردیان بکەوە. پیاز بە ڕەندەی گەورە ورد بکە و سەوزەکە ورد بکە.
  2. پەتاتە لەگەڵ نیوەی پیاز و سەوزە، ١ کوپ پۆشومات، خوێ و بیبەری ڕەش بیشێلە.
  3. قیمە لەگەڵ پیاز و سەوزەی ماوە، ١ کوپ پۆشومات، خوێ، زیرە و بیبەر تێکەڵ بکە. توپەی بچووک دروست بکە و لە فڕندا بیپێژە تا ناوەوەشی پێژراو بێت؛ ساردی بکەوە.
  4. هەویری پەتاتە بە دەوری هەر توپە گۆشتێکدا بپێچە و دایبخە.
  5. هێلکەکان بە خوێ، بیبەر و کەرەوزی وشک تێ بدە. کوپەکەی تری پۆشوماتیش بە هەمان بەهارات تێکەڵ بکە. کوبەکان سەرەتا لە هێلکە، پاشان لە پۆشومات هەڵبدە و لە ڕۆندا سووریان بکەوە.

لە کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 16؛ بە داڕشتنەوەی سۆرانی.