کوبەی برنجی ڕەنگاوڕەنگ

وێنەکە نموونەی خواردنێکی هاوشێوەیە، نەک وێنەی ئەم ڕەسپییە. Photo: Eng Omer Akram; CC BY-SA 4.0. https://commons.wikimedia.org/wiki/File:Rice_Kubbeh.jpg https://creativecommons.org/licenses/by-sa/4.0…

  1. برنجی شۆردراو لە ئاوی خوێدا بکوڵێنە تا نەرم بێت؛ بیپاڵێوە و کەمێک ساردی بکەوە.
  2. برنجەکە بەش بکە. بەشێک سپی بهێڵەوە، بەشێک بە زەردەچەوە یان زەعفەران ڕەنگ بکە و بۆ بەشەکانی تر ڕەنگی خواردن بەکاربهێنە. هەر بەشێک جیا بیشێلە.
  3. قیمە و پیاز سوور بکەوە؛ کەرەوز، بادەم، کشمیش، خوێ و بەهارات تێکەڵ بکە و تا پێژران تێکی بدە. ساردی بکەوە.
  4. لە هەویرە ڕەنگاوڕەنگەکان کوبە دروست بکە، بە قیمە پڕیان بکە و دایانبخە. لە ڕۆنی گەرمدا سووریان بکەوە.

لە کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 13؛ بە داڕشتنەوەی سۆرانی.