پیتزای خۆماڵی بە سۆسی پیاز و تەماتە

وێنەکە نموونەی خواردنێکی هاوشێوەیە، نەک وێنەی ئەم ڕەسپییە. Photo: Petar Milošević; CC BY-SA 4.0. https://commons.wikimedia.org/wiki/File:Vegetarian_Pizza.jpg…

  1. ئارد، خوێ، شەکر، ڕۆن، زەیت و خەمیرە تێکەڵ بکە. ئاو وردەوردە تێ بکە و بیشێلە تا هەویر نەرم بێت؛ دایپۆشە تا هەڵبێت.
  2. بۆ سۆس، پیازی وردکراو لە کەمێک ڕۆندا تێ بدە. تەماتەی بێپێست و وردکراو، دۆشاوی تەماتە، خوێ و بیبەر تێ بکە. کەمێک ئاو تێ بکە و بکوڵێنە تا چڕ بێتەوە.
  3. هەویر بە پێنج یان شەش بەش دابەش بکە و هەر بەشێک بکەرەوە. سۆس لەسەر بڵاو بکەوە و زەیتوون، بیبەر و قارچکی ئامادەکراو لەسەر دابنێ.
  4. پەنیر بەسەریدا بکە و لە فڕندا بیبرژێنە تا بن و دەوری هەویر بگات و پەنیر بتوێتەوە.

لە کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 128، 129؛ بە داڕشتنەوەی سۆرانی.