مەکەرۆنی بە سۆسی سپی

تێبینی: نیم لیتر شیر بە ٥٠٠ مل نووسراوە. کەوچکی ڕۆنی ناو ئاوی مەکەرۆنی لە هەنگاوی یەکەمی کتێبدا هاتووە.

  1. ئاو بکوڵێنە و خوێ و کەوچکێک ڕۆنی زەیتوونی تێ بکە. مەکەرۆنییەکە تێدا بکوڵێنە تا نەرم بێت، پاشان بیپاڵێوە.
  2. بۆ سۆسەکە کەرە یان ڕۆن گەرم بکە. ئارد، خوێ و بیبەری ڕەش تێکەڵ بکە و تێکی بدە.
  3. شیرەکە بە هێواشی زیاد بکە و تێکی بدە تا گرێی ئاردەکە نەمێنێت. پەنیرەکە زیاد بکە و دایبنێ تا سۆسەکە چڕ بێتەوە.
  4. مەکەرۆنییە پاڵێوراوەکە تێکەڵی سۆسەکە بکە و گەرمی پێشکەش بکە.

سەرچاوە: کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 85.