فەلافلی نۆک بە سەوزە و زەنجەفیل

وێنەکە نموونەی خواردنێکی هاوشێوەیە، نەک وێنەی ئەم ڕەسپییە. Photo: EvanProdromou; CC BY-SA 4.0. https://commons.wikimedia.org/wiki/File:Bowl_of_falafel.jpg…

  1. نۆکە وشکەکان لە ئاو بخیسێنە تا باش نەرم و پف بکەن؛ بیپاڵێوە.
  2. نۆک، پیاز، تەڕەپیاز، نەعنا، مەعدەنووس، سیر و زەنجەفیل بە مەکینەی گۆشت ورد بکە.
  3. خوێ، زیرە، بیبەر، بەهارات و کەمێک سۆدە تێکەڵ بکە. توپەی بچووک دروست بکە و کەمێک تەختیان بکە.
  4. لە ڕۆنی گەرمدا سووریان بکەوە تا ڕوویان ڕەنگ بگرێت و ناوەوەیان بپێژێت.

لە کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 22؛ بە داڕشتنەوەی سۆرانی.