شلەی سپیناخ

شلەی سپیناخ — ڕێسەتێکی هەنگاو بە هەنگاو لە Flaavo.

  1. گۆشتەکە لە مەنجەڵدا دابنێ تا بە ئاوی خۆی کەمێک سوور بێتەوە. خوێ و ئاو زیاد بکە و بیکوڵێنە تا بپێژێت.
  2. سپیناخەکە باش بشۆ و وردی بکە. لە کەمێک ڕۆندا نەرم و سووری بکەوە، پاشان خوێ، بیبەری ڕەش و دۆشاوی تەماتە تێکەڵ بکە.
  3. گۆشت و ئاوی گۆشتەکە زیاد بکە و بە هێواشی بیکوڵێنە تا شلەکە چڕ بێتەوە.

سەرچاوە: کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 90.