شفتەی پەتاتە بە کەرەوز

وێنەکە نموونەی خواردنێکی هاوشێوەیە، نەک وێنەی ئەم ڕەسپییە. Photo: Marco; CC BY 2.0. https://commons.wikimedia.org/wiki/File:Potato_patties_1.PNG https://creativecommons.org/licenses/by/2.0…

  1. پەتاتە نزیکەی ٢٠ خولەک بکوڵێنە تا نەرم بێت؛ پاکی بکە، بیکوتە و ساردی بکەوە.
  2. کەرەوز و پیاز ورد بکە؛ لەگەڵ هێلکە، پۆشومات، خوێ و بەهارات تێکەڵی پەتاتە بکە و بیشێلە.
  3. شفتەی باریک دروست بکە و لە ڕۆندا هەردوو لای سوور بکەوە تا ناوەوەشی ببەستێت.

لە کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 28؛ بە داڕشتنەوەی سۆرانی.