زەڵاتەی کوسکوس

تێبینی: کتێب بڕی ئاوی کوسکوس دیاری ناکات؛ بە پێویستی جۆری کوسکوسەکەت زیاد بکە.

  1. پاقلەی قوتووەکە بشۆ و بیپاڵێوە. کوسکوسەکە بە کەمێک ئاوی گەرم نەرم بکە.
  2. بیبەرە شیرینەکان و کەرەوز یان مەعدەنوسەکە ورد بکە. لەگەڵ پاقلە و کوسکوسە نەرمکراوەکە تێکەڵیان بکە.
  3. ئاوی لیمۆ، خوێ، ڕۆنی زەیتوون و بیبەری توند بکە بە سۆس و تێکەڵی زەڵاتەکە بکە.

سەرچاوە: کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 372.