تۆپی گۆزی هیندی و سمید
تێبینی: پلەی ١٨٠ و ماوەی ١٠–١٥ خولەک بەپێی کتێبن.
- 1 دانە هێلکە
- 2 کەوچکی گەورە ڕۆن
- 0.5 کەوچکی بچووک بەیکینگ پاودەر
- 2 دڵۆپ گولاو
- 1 کەوچکی چای هێلی هاڕاو
- 2 پەرداخ گۆزی هیندی
- 0.5 پەرداخ شەکر
- 0.5 پەرداخ سمیدی ورد
- 1 کەوچک توێکلی پرتەقاڵی ڕەندەکراو
- هێلکە، ڕۆن، گولاو و هێل تێکەڵ بکە. شەکر، سمید، گۆزی هیندی، بەیکینگ پاودەر و توێکلی پرتەقاڵ زیاد بکە و هەمووی یەکدەست بکە.
- لە تێکەڵەکە تۆپی بچووک دروست بکە و لە سینی فڕندا ڕیزیان بکە.
- لە فڕنی ١٨٠ پلەدا ١٠ تا ١٥ خولەک بیانپێژە، تا تۆپەکان پێژراو و ڕوویان زێڕین بێت.
سەرچاوە: کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 225.