تشریبی پاقلە بە نانی برژاو

وێنەکە نموونەی خواردنێکی هاوشێوەیە، نەک وێنەی ئەم ڕەسپییە. Photo: Zachbe at en.wikipedia; CC BY-SA 3.0. https://commons.wikimedia.org/wiki/File:Ful_medames.jpg…

  1. نانەکە پارچەپارچە بکە و لە فڕندا بیبرژێنە. پاقلەی کوڵاو لەگەڵ کەمێک ئاو و خوێ گەرم بکەوە.
  2. نانەکە لە قاپدا ڕیز بکە، پاقلە و کەمێک لە شلەکەی بەسەریدا بکە و پونگەی وشک پێوە بپرژێنە.
  3. بەپێی ئارەزوو هێلکە لە کەمێک ڕۆندا سوور بکەوە و لەسەر قاپەکە دایبنێ.

لە کتێبی «هونەری چێشتلێنان»، لاپەڕە 103؛ بە داڕشتنەوەی سۆرانی.